سۆكرات له ٤٧٠ -٣٩٩ پێش زاین له خێزانێكی هونه‌ر په‌روه‌ر له گه‌ره‌كی demos alopke ی ئه‌سینا له‌دایك بووه.
باوكی وێنه‌هه‌ڵكه‌نی سه‌ربه‌ردو نیگاركێش بوو،دایكیشی مامان بوو، دایك وباوكی سۆكرات كێبڕكێیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان پیشه ی كامیان وه‌ربگرێ،
تێكه‌ڵبوونی سوكرات به‌پیشه‌كه‌ی دایكی له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی باوكیه‌وه گه‌نجینه‌یه‌كی باشی له ناسینی ڕاسته‌قینه لا دروستكرد و وایلێكرد كه جوانیه‌كان له نزیكه‌وه ببینێ،
ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت كه ناسینی شته جوانه‌كان له ژیاندا ته‌نهاو ته‌نها له ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌و ژیری مرۆڤ خۆیه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنرێ، سوكرات هه‌ر زوو ئاره‌زووی بۆ فه‌لسه‌فه خرۆشاندی كه‌وته كاركردن له بواری فه‌لسه‌فه‌دا،سه‌ره‌تا
توركمانه‌كانی كوردستان به پره‌سپێكتیڤی توركه كه‌مالیسته‌كان ! هۆشیارمه‌لاعبدالرحمن
من هه‌میشه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕق وكینه زۆره‌ی تورك له كورد ده‌گه‌مه كوێره ڕێیه‌ك،به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه نوسه‌رێكی توركی به‌ناوه ڕۆشنبیر ره‌گه‌ز په‌رست بووچونه‌كانی خۆی به ئاشكرا ده‌خاته ڕوو ئه‌وه‌نده‌یتر ڕه‌ش بینده‌بم،ئه‌م
باگوێ له ڕاستیه‌كانی یاڵمان پاشا بگرین !
لێگه‌ڕێن بائایدۆلۆژیاكان بمرن نه‌ك مرۆڤه‌كان>k .popper
هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
ن/محمد مه‌تینه‌ر
ئه‌گه‌ر بڵێین له توركیادا كێشه‌ی كورد هه‌یه ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ده‌بینه‌وه كه به‌درێژایی مێژوو نكوڵی له بوونی كراوه،به ئاشراببونی ئه‌م كێشه‌یه هه‌ندێ توڕكه‌سه‌رده‌بن وتوڕه‌ده‌بن،
ده‌ڵێین له‌توركیادا كێشه‌ی له‌بابه‌ته‌مان نیه.چه‌ند ڕسته‌یه‌كی پێشوه‌خت ئاماده‌كراومان ڕووبه‌ڕووده‌كه‌نه‌وه،ئه‌وه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی به‌ش به‌شكردنی ووڵاته‌و جوداخوازی وتیرۆرو په‌كه‌كه یه.
مه‌سه‌له‌ی كورد له نكوڵی لێكردنی بوونیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كی جیاواز له ئێمه،ئه‌وبۆچونه‌ی كه نزیكه سه‌ده‌یه‌كه گوێ بیستی بوینه‌كه گوایه له توركیادا كورد نیه هه‌مومان له‌یه‌ك ره‌گه‌زین وتوركین.
گۆڕینی ده‌ستور یا فێڵێكیتری ئه‌تاتوركچیه‌كان!
(لێگه‌ڕێ باتیۆریه‌كان بمرن نه‌ك مرۆڤه‌كان) karl popper
هه‌موو مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌و قوربانی ده‌ستی ئایدۆلۆژیای چه‌واشه‌ن!
ماوه‌یه‌كه به‌گه‌رمی له مێدیاكانی توركیادا باس له گۆڕینی كۆمه‌ڵێ ده‌ستوری یاسای سه‌ره‌كی ئه‌و ووڵاته ده‌كه‌ن،
بارودۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه باسی به‌مه‌ده‌نیكردنی یاسای توركیا ده‌كه‌ن!به‌ڵام ڕاستی مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه داڕێژه‌رانی كۆمیته‌ی تاوتوێكردنی ده‌ستوره‌كه بریتین له كۆمه‌ڵێ پسپۆڕ‌و شاره‌زای كه‌مالیست ، ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه ئاماده‌شیان كردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته نه‌گۆڕانه‌ی كه مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك دایناوون،جگه
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕۆكی ناونیشانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه دووركه‌وتینه‌وه‌و چوینه‌ناو قولایی مه‌سه‌له‌ی توركیاوه شتێكی
ئاساییه‌چونكه به‌ره‌ی توركمانیش توركیایه‌كه له دیاسپۆر٭ا.
پێگه‌ی ئینته‌رنێتی kerkuk.net /توركمانی ئیلی
له‌لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی سایته‌كه‌یاندا نوسیویانه‌٦٣عه‌شیره‌تی كورد ده‌یانه‌وێ ناوچه‌كانیان بخرێته‌كۆماری توركیا،گوایه دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه كه‌نزیكه‌ی سێ ملیۆن ونیوه ده‌كاته له‌سه‌دا هه‌فتای ٧٠٪دانیشتوانی ولایه‌تی موسڵ وده‌وروبه‌ری٭.
له‌به‌ر بێ یاسایی ڕه‌ش پێستێ كوژرا!! نوسینی ئه‌حمد ئاڵتان/ گه‌زه‌ته‌م
و /هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
لای ئێمه له‌توركیا دوژمنایه‌تیكردنی زنجی (schwarz afrikaner) بوونی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌ش پێستی لێ نیه ٭ له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكیه سپی پێسته‌كانیشدا ئێمه لایه‌نگری ڕه‌شپێسته‌كانین. سپی پێسته‌كان بۆچی وا به‌چاوێكی كه‌م ته‌ماشای ره‌ش پێسته‌كان ده‌كه‌ن و ناتوانم تێبگه‌م بۆ ڕه‌نگی پێست وره‌گه‌زو نه‌ته‌وه وخوێن كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر به‌های مرۆڤه‌كان!! ئه‌رمه‌نی كورد نیه و دوو ره‌گه‌زو دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن وخۆیان شانازی به‌چی بوونی خۆیانه‌وه بكه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌ن ئێمه خه‌راپه‌كارین به‌رانبه‌ریان، ره‌فتاره‌كانمان دوورن له‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی مرۆڤ ئاساوه.
">ئاستی زانستی پرۆفیسۆره‌كانی ناو په‌رله‌مانی توركیاش، له‌ئاستی زانستی پرۆفیسۆری زانكۆكانی تێنه‌په‌ڕاند!!
هۆشیارمه‌لاعبدالرحمن
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ماڵ وسه‌روه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێ،
له‌ماوه‌ی ١٩مانگدا دوو جار كۆنترۆل داهاتی ئه‌ردۆغان وخێزانه‌كه‌ی كراوه‌به‌ڵام له‌وه‌تی سوپای تورك پێكه‌وه‌نراوه كه‌س بۆی نیه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش بۆی نیه بزانێ له چه‌ند سه‌رچاوه‌وه‌بودجه‌ی سوپا دابین ده‌كرێ ،یاسای چاودێری وپشكنین هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ناگرێته‌وه به‌ڵكو هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه تا بچوكترین فه‌رمانبه‌ر، له‌كۆمای توركیادا هه‌موو شوێنێ له ژێركۆنترۆڵی ئه‌وده‌زگایدایه جگه له سوپا كه تائێستا حكومه‌ته سڤیله‌كه نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی بودجه‌كه‌ی بكات وهه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئابووری له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌وه بۆ خۆی قۆرخ كردووه.سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی تر له ساڵی ١٩٨٠ به‌دواوه سه‌ركه‌وتوترین حكومه‌ت وسه‌رۆك وه‌زیرانه دوای تۆرگۆت ئۆزال،
هۆشیارمه‌لا ئه‌وره‌حمان
نوسینی/حسن جلال رادیكال
گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌له ناو ساڵی ٢٠٠٨ ڕووبه‌ڕووی توركیا ده‌بێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی له‌باربوونی زه‌مینه‌ی به جیهانی بوون وبه‌نێونه‌ته‌وه‌یی بوونی مه‌سه‌له‌ی كورده،كه ده‌بێ توركیا ئه‌وپه‌ڕی ژیرانه كاری بۆ بكا و ئه‌م هه‌وڵه جیهانیه پوچه‌ڵ بكرێته‌وه ئه‌گه‌ینا باجه‌كه‌ی زۆرقورسه ده‌كه‌وێ له‌سه‌رده‌وڵه‌ته‌كه‌مان، لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه‌مه‌سه‌له‌ی كۆنه‌پارێزی وبه‌ش به‌شبوونی توركیا له‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه هه‌رگیز نابێ بیری لێبكرێته‌وه،